هۆکاری ئەوەی کە هیچ شتێک خۆشحاڵت ناکات

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-04-20:50:00 - کۆدی بابەت: 6173
هۆکاری ئەوەی کە هیچ شتێک خۆشحاڵت ناکات

ناوه‌ڕۆك

کەمبوونەوەی دڵخۆشی

ئەم ڕۆژانە بەهۆی سەختی ژیانەوە هەستی دڵخۆشی لای خەڵکی کەمتر بووەتەوە و هەندێک کەس هیچ شتێک لە ژیانیاندا خۆشحاڵیان ناکات، بەڵام ژیان کورتە و چەند سەخت و قورس بێت دەبێت هۆکارێک بدۆزیتەوە بۆ خۆشحاڵیت و پڕ وزە بیت ئەگەرنا ناتوانیت بگەیت بە ئامانجەکانت.

هۆکاری ئەوەی کە هیچ شتێک خۆشحاڵت ناکات چییە؟

پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی نەرێنیدا

کەسانی نەرێنی لە کێشکانی خۆیاندا نوقمبوون و هیچ شتێک خۆشحاڵیان ناکات و هەمیشە بۆ هەر حاڵەتێک هەواڵێکی ناخۆشیان پێیە و ڕێگا چارەیان نییە، هاوڕێیەتی کردنی ئەو کەسانەی کە ڕەشبینن و هەستنی نەرێنی بڵاو دەکەنەوە زۆر زیانت پێ دەگەیەنێت و دەکەویتە ژێر کاریگەرییەوە، هەر بۆیە هەمیشە هەوڵبدە دووربکەویتەوە لەو جۆرە کەسانە.

بەراوردکردنی ژیانی خۆت لەگەڵ ژیانی کەسانی تردا

کاتێک زۆر دەکەویتە ژێر کاریگەری ژیانی کەسانی دیکە و خۆزگەیان پێ دەخوازیت، بە بێ ئەوەی کە بزانیت ئایا بەڕاستی ژیانی ڕاستیان چۆنە.

گۆشەگیری

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دڵگرانی و خۆشحاڵ نەبوون، ئەوەیە کە بەردەوام گۆشەگیر بیت و تێکەڵی کۆمەڵگا نەبیت، ڕاستە هەندێک جار پێویستە مرۆڤ تەنها بێت بەڵام ناکرێت ئەمە هەمیشەیی بێت.

هەستی کۆنتڕۆڵکردنی کەسانی دیکە

قوورسە بتوانیت کە کەسانی دیکە کۆنتڕۆڵ بکەیت و بیانخەیتە ژێر فەرمانی خۆتەوە، بۆیە گرنگە کە بیر لە کۆنتڕۆڵ کردنی خەڵکی نەکەیتەوە و تەنها ژیانی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت.

هەوڵدان بۆ ڕەزامەندی کەسانی دیکە

پێویست ناکات بەردەوام لەبیری ئەوەدا بیت کە خەڵکی ڕازی بکەیت لە خۆت و هەموو ئامانجی ژیانت ببێت بەوە، وەک خۆت ڕەفتار بکە و هەوڵمەدە هەموو کەسێک لێت ڕازی بێت.

گەڕان بە دوای عەیبی خەڵکیدا

یەکێک لە ڕێگاکانی خۆشحاڵی بریتییە لە خۆ کۆنتڕۆڵ کردن و نەگەڕان بە دوای عەیبی خەڵکیدا، کاتێک بەردەوام بە دوای ژیانی خەڵکەوەیت ژیانی خۆت تێکدەچێت و بیرت نامێنێت بەلای ژیانتەوە.

گلەیی کردن

گلەیی کردن و بێزاری دەربڕین لە ژیان و نەبینینی جوانییەکانی ژیان، و هەمیشە بیرکردنەوە لە خراپییەکانی دونیا و کێشەکان هەروەها ڕەشبینی و لێکدانەوەی هەڵە بۆ بابەتەکان، بۆیە هەوڵبدە دووربیت لە گلەیکردن و ئەم جۆرە ڕەفتارانە.

بێئاگایی لە ڕێکخستنی ئامانجەکان

ئامانج لە ژیاندا وادەکات کە ماندوونەیت و بیر لە داهاتوویەکی باش بکەیتەوە، بەڵام کاتێک ئامانجەکانت بە باشی ڕێکناخەیت و بەو شێوەیە ناچێتە پێش کە چاوەڕێت دەکرد بێ هیوا دەبیت بۆیە گرنگە کە ئاگاداری ئامانجەکانت بیت و کاتیان بۆ دابنێیت.

خۆبەدەستەوەدان بۆ ترس

ترس هەستێکە کە زیانێکی زۆر دەدات لە توانا و کارەکان و بۆیە تاکوو دەتوانیت مەترسە لە بەرەوپێش چوون و خۆت مەدە بە دەستی ترسەوە.

وازهێنان لە ئێستا

کەسانێت کە بەردەوام خەفەت بۆ ڕابردوو و دەخۆن و بیر لە هەڵەکان دەکەنەوە لە کاتێکدا ڕابردوو تێپەڕیووە و بەم بیرکردنەوانە تەنها ئێستای خۆیان وێران دەکەن، هەروەها زۆر ترسان و بیرکردنەوە لە داهاتوو ئەمەش ژیانی ئێستات وێران دەکات، بۆیە گرنگە کە لە کاتی ئێستادا بژیت.

هەستکردن بە ماندوویەتی و لاوازی 

ئەم کەسانە خۆیان بە کەم دەبینن و زوو بێزار دەبن لە شتەکان، بەردەوام ماندوون و لە کارێکەوە ڕادەکەن بۆ کارێکی دیکە بە بێ ئەوەی کە کارێکیان بە کۆتا گەیاندبێت.


سەرچاوەکان



1080 بینین